سەردێڕ:

پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئێران گەشتونەتە ئاستێکی نوێ

AM:11:33:20/09/2023

4252 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند؛ سەرەڕای دژایەتیکردنی وڵاتانی رۆژئاوا پەیوەندییەکانی ئێران و روسیا ئاستێکی نوێ تۆمار دەکات و لە بواری بەرگریشدا بەردەوام لە پەرەسەندن دایە.


سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا لە دوای سەردانەکەی بۆ تاران رایگەیاند؛ سەرەڕای دژایەتیی زۆربەی وڵاتانی جیهانی ڕۆژئاوا، پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجمان جێبەجێکردنی تەواوی ئەو چالاکییانەیە کە پلانیان بۆ داڕێژراوە سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە رۆژئاوا.

ئەوەشی خستەڕوو، فشارەکانی سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیا و ئێران بێ سوودن چونکە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئێران گەیشتۆتە ئاستێکی نوێ و لە بواری بەرگریشدا بەردەوامە لە پەرەسەندن.

رۆژی سێشەممە، وەزیری بەرگری ڕوسیا بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان سەردانی ئێران کرد و ستایشی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران کرد کە بە هاوبەشێکی گرنگ بۆ وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفی کرد لەکاتێکدا هەردوو وڵات رووبەڕووی ڕەخنەی چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوا بوونەتەوە.













گەلەری