سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەی فرۆشی دۆلار و کاش زیاد دەکات

PM:12:20:19/09/2023

3020 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد کە تێیدا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە ٣٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری دیکەش بەشێوەی حەواڵەیە.


ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوەو رێژەیەکی زۆریشی بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٣٨ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

بەراورد بە رۆژی رابردوو ئاستی فرۆشی دۆلار ئەمڕۆ زیاتربوە، رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاری فرۆشتووە بەڵام ئەمرۆ فرۆشی کاش ١٤ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.













گەلەری