AM:09:09:19/09/2023
2556 جار خوێندراوەتەوە
ئەڵمانیا هاوکاری سەربازیی و دارایی بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند " هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبێت".
بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە میدیا جیهانییەکانی رایگەیاند، ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازیی و داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا بڕی ٤٢٧ملیۆن دۆلار و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی خۆپارێزیی و سیستەمی هەڵگرتنەوەی مین بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، موشەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن، هەروەها پلانیشیان هەیە بۆ زستانی ئەم ساڵ
هاوکارییەکانیان زیاتربکەن و جلوبەرگ و کارەبا و گەرمکەرەوە بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
هەر لە دەسپێکی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە، ئەڵمانیا ملیاران دۆلار و هاوکاری سەربازیی
و چەک و تەقەمەنی وتانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیای کردووە و دڵنیایی
داوە بە ئۆکرانیا کە هاوکارییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت