سەردێڕ:

کۆمسیۆن: دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار هاوڵاتی کارتی دەنگدانی بایۆمێتریان هەیە

PM:09:49:18/09/2023

2604 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتیانەی کارتی بایۆمێتریان هەیە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسن.


رۆژی دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتیانەی کارتی بایۆمێتریان هەیە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسن، پارێزگای سلێمانیش لە ریزبەندی یەکەمی پارێزگاکانە کە هاوڵاتییانی زۆرترین کارتی دەنگدانی بایۆمێتریان دەرهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی بایۆمێتریان دەرهێناوە لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٦ هەزار کەسن و لە هەولێریش زیاتر لە ٩٠٠ هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەسە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمسیۆن ماوەی دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری تا ٢٠ـی ئەم مانگە داناوە و رۆژانە لەکاتژمێر٨ـی بەیانی بۆ ٣ـی پاشنیوەڕۆ دەرگایان کراوەیە.













گەلەری