سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید زانیاری لەسەر موچە و بودجە و هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

PM:07:12:18/09/2023

8640 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٠ ساڵە کێشەی موچە لە هەرێم هەیە هۆکاری سەرەکیش دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتییە.


رۆژی دووشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕتیدا رایگەیاند؛١٠ ساڵە لە هەرێم کێشەی موچە هەیە و هۆکاری سەرەکیش دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتییە و رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن و داهاتەکەی دیارنیە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بکات نەوەی نوێ ١٠٠٪ یەکەم دەبێت، بەڵام ئەگەر خەڵک بەشداری هەلبژاردن نەکات پارتی و یەکێتی چوار ساڵی تر خراپتر بە خەڵک دەکەن بۆیە ئەمە دوا دەرفەتە کارتی بایۆمەتری نوێ بکرێتەوە و خەڵک ئەم دەسەڵاتە بگۆڕن و دواشی لە هاوڵاتیان کرد کارتەکانیان نوێ بکەنەوە و گۆڕانکاری لە وڵاتەکەیاندا بکەن.

وتیشی، شاندەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەردانەکانیاندا بۆلای نەوەی نوێ جەخت لە گرنگی هەڵبژاردنەکان دەکەنەوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری.

 ئەوەشی خستەڕوو، "نەوەی نوێ نەگەندەڵی کردوە، نەکوڕی خەڵکی کوشتوە، نەسوپای بێگانەی هێناوە و نە مووچەی فەرمانبەرانی بریوە بۆیە خەڵک دەیەوێت نەوەی نوێ ببینێت و بزانێت حوکمڕانیان چۆنە؟."

لەسەر پرسی رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد شاسوار عەبدولواحید وتی؛ یەکێتی و پارتی بە هۆی دزی و کۆمپانیاکانی خۆیانەوە ناتوانن لەگەڵ بەغداد ریککەون بۆیە فەرمانبەرانی هەرێم باجی گەندەڵی یەکێتی و پارتی دەدەن ئەگەر حکومەتێکی باش بێتە سەر حوکم لەگەڵ بەغداد رێکدەکەوێت و پارەی زۆر دەنێردرێتە هەرێم، بەڵام حکومەتی ئێستا شەرعیەتی نەماوەو لەبەغداد وەکو نیو حکومەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە باسی لەوەکرد، یەکێتی و پارتی خۆیان دەنگیان بە یاسای بودجە یاوە و ئێستاش جێبەجێی ناکەن.

 













گەلەری