سەردێڕ:

ئێران و ئەمریکا رێککەوتنەکەی نێوانیان جێبەجێ دەکەن

PM:06:24:18/09/2023

2680 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی پارە بلکۆکراوەکانی ئێرانی دا، بڕیارە ئەمرۆ پێنج دیلی ئەمریکی بەفڕۆکەیەکی قەتەری ئێران جێبهێڵن و لەگەڵ پێنج دیلی ئێرانیدا کە لە ئەمریکادا زیندانی کراون ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.


رۆژی دووشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی قەتەری ئەو پێنج دیلە ئەمریکییە دەگوازێتەوە بۆ شاری دەوحەی قەتەر، دواتر لە دەوحەوە بۆ ئەمەریکا دەگوازرێنەوە و لە بەرامبەردا پێنج دیلی ئێرانی کە لە ئەمەریکا زیندانیکراون ئازاد دەکرێن.

لایخۆیەوە، محمد رەزافرزين پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، سامانە سڕکراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور گەڕیندرانەوە بانکەکانی ئێران و دەست بە ئاڵوگۆری دیلەکان دەکرێت لە دەوحە .

هاوکات، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەی خستەڕوو، دوای توندکردنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەو پارانە کە لە کۆریای باشوور سڕکرابوون و رۆژی دووشەممە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بانکی ناوەندی ئێران.













گەلەری