سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٩٤ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:22:18/09/2023

1808 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٤ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٥٣ سەنت بەرزبووەتەوە.


رۆژی دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩١ دۆلار و ٣٩ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نرخەکەی ٦٢ سەنت بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە .

لە چەند رۆژی رابردودا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا لە زیادبوندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.

لەهەفتەی رابردوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش بەرزترین ئاستی ١٠ مانگی رابردووی بوو.













گەلەری