سەردێڕ:

ئێکوادۆر بۆ فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی گشتپرسی ئەنجام دەدات

PM:11:10:17/09/2023

3960 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیکوادۆر گشتپرسی بۆ دەرهێنانی نەوتی وڵاتەکە بەڕێوە دەچێت و توێژەرانی بواری ژینگەش هۆشداری توند دەدەن.


میدیاکانی ئیکوادۆر بڵاویانکردووتەوە، دوای ١٠ ساڵ لە ململانێ کردن بۆ دەرهێنانی نەوتی خاو، جارێکی تر پرسی دەرهێنانی نەوت لە وڵاتی ئیکوادۆر سەری هەڵداوەتەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەو وڵاتەدا گشتپرسی بۆ دەرهێنانی نەوت ئەنجام دەدرێت.

باسیان لەوەشکردووە، ئەو ناوچەیەی بڕیارە نەوتی تێدا دەربهێندرێت زیاتر لە یەک ملیۆن هێکتار زەوی مەزەندە کراوە و تەنها یەک هێکتاری هێندەی هەموو کیشوەری ئەوروپا ئاژەڵی تێدایە و زیاتر لە هەموو ئەمریکای باکور جۆری جیاواز درەختی تێدا هەیە.

لەوبارەیەشەوە توێژەرانی بواری ژینگە و ژینگە دۆستان هۆشداری توند دەدەن و دەڵێن، "بەم کارە زیانێکی زۆر گەورە بەسەر ژینگەی زەویدا دێت لە چەند ساڵی داهاتوودا پلەکانی گەرما بێ ئەندازە بەرز دەبێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی گەرمبوونی زەوی و بڕینەوەی دارستانەکان پلەکانی گەرما رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدان بەشێوەیەک، مانگی حەوتی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە ماوەی سەد ساڵی رابردودا.













گەلەری