سەردێڕ:

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا دەست بەسەر مۆبایلی هاوکارەکانیا دەگرێت

AM:11:14:17/09/2023

3756 جار خوێندراوەتەوە

کریستین لاگارد سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری گرنگ پێش ئەوەی بڕیارێکی سیاسەت بدرێت دەستی بەسەر مۆبایلی هاوکارەکانیدا گرت و سەرزەنشتی کردن.


ئەم هەنگاوەی کە لاگارد بۆ ڕێگرییکردن بو لەدزەپێکردنی زانیارییەکانی دەستەی بەڕێوەبەری بانکەکەو یەکێکیشە لەهەنگاوە بوێرو بێ وێنەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە دوای دەست بەکاربونی کلۆدیا بوخ بۆ ئەوەی ببێتە باڵاترین سەرپەرشتیاری بانکەکە لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەکە داوا لە 26 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بانکەکە کراوە مۆبایلەکانیان ڕادەست بکەن بەڵام فەرمانەکەیان جێبەجێ نەکردوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردوە دوای ڕاگەیاندنی کاندیدکردنی بوخ بۆ سەرۆکایەتی دەستەی چاودێری کە سەرپەرشتی زیاتر لە 100 بانکی گەورە لە ناوچەی یۆرۆ لەخۆ دەگرێت مۆبایلەکان گەڕێنراونەتەوە بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بانکەکە.

بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو مۆبایلانە لەبەر ئەوە دراوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنەکە، ئەندریا ئێنریا، لە ساڵی ٢٠١٨دا پێش ئەوەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە.













گەلەری