سەردێڕ:

بانکی ناوەندی لە پێنج رۆژدا نزیکەی ١ ملیار دۆلاری فرۆشتووە

PM:03:18:16/09/2023

3416 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی کە دۆلاری تێدا فرۆشتوە ، ٩٨٨ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٥٩٤ دۆلاری فرۆشتووە کە بە تێکرای رۆژانە ١٩٧ ملیۆن و ٦٧٧ هەزار و ٧١٨ دۆلاردەکات .


فرۆشی هەفتەی رابردوو بە رێژەی ٪٩.٦ کەمترە لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلول، بە تێکرا ٢١٨ ملیۆن و ٢٩ هەزار دۆلار کەمیکردووە رێژەی فرۆش ، لەو رێژەیەش ١٥٠ ملیۆن دۆلاری بەشیوەی حەواڵەو ٦٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوە.

بەرزترین ئاستی فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی سێشەممەدا بووە کە ٢٠١ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٢٦١ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشی ڕۆژی چوارشەممە بووە، کە ١٩٣ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٦٨٣ دۆلار بووە.

فرۆشی کاش لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١٩٩ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٣٣ دۆلار بووە، کە بە ڕێژەی ٧٤% کەمیکردووە کردووە بە بەراورد بە فرۆشی حەواڵە کە ٧٨٨ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار دۆلار بووە.













گەلەری