ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤدا رایگەیاند، تورکیا تۆمەرتبارە بە بەکارهێنانی منداڵ لەڕیزەکانی سوپاو بەمەش پێشێلکاری بەرامبەر بە مافی منداڵان کردووە، تورکیا وەڵامی واشنتۆن دەداتەوە بەوەی ئەمریکا پاڵپشتی چەند گروپێکی چەکداریی دەکات کە بە زۆرەملێ منداڵان لە ڕیزەکانیان بەکاردەهێنن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، تورکیا پێشێلکاری بەرامبەر بە مافی منداڵان کردوە و لە سوپای وڵاتەکەیدا منداڵان بۆ خزمەتی سەربازی بەکارهێناوە، دەشڵێت، تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێشێلکاری بەرامبەر بە مافی منداڵان دەکات وئەوەی دەیکات پێشیلکارییە بەرامبەر بە یاساکانی مافی مرۆڤ.
لەبەرامبەردا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ڕاپۆرتەکەی واشنتۆن دەداتەوەو
رایگەیاند، تۆمەتەکانی ئەمریکا دوورە لە راستییەوە و تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ
ڕێگریکردن لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پێشیوایە ڕەنگە لە ڕاپۆرتەکانی ئەمریکادا
جارێکی دیکە پرسی مافی مرۆڤ بە سیاسی بکرێتەوە.
وەزارەتی
دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا پاڵپشتی سەربازی و دارایی بۆ پارتی کرێکارانی
کوردستان دابین دەکات کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی منداڵان لە ریزەکانی سوپادا کە ئەمەش
پێشێلکارییە بەرامبەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ .
هاوکات
ئەوەش هاتوە، ئەمریکا پاڵپشتی یەکەمی سەربازی و دارایی پارتی کرێکارانی کوردستان و
یەکینەکانی پاراستنی گەلە، کە منداڵ بەزۆر دەبەنە ریزەکانی سوپا بۆ ئەنجامدانی
چالاکییەکانیان و پێویستە بەر لەوەی بوختانێکی لەو شێوەیە ئاراستەی تورکیا بکەن، ئەمریکا
خۆی ڕووبەڕووی ئەم ڕاستییە ببێتەوە.