ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە هاوتا ئۆکراینییەکەی بکەوێت وهاوکاری زیاتریش بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەری راگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی چاوی بە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی بکەوێت ، وتیشی وابڕیارە واشنتۆن هاوکاری زیاتر بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرکردەکانی کۆنگرێس لە پارتەکانی
کۆماری و دیموکرات لە واشنتۆنیش کۆبێتەوە .
راوێژکاری
ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی ئۆکرانیا بیر لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی
مووشەکی تاکتیکی وەربگرێت کە بتوانێت لە بەرزی
٣٠٠ کیلۆمەتردا ئامانجەکەی بپێکێت یاخود سیستەمی مووشەکی ڕێنمایی کراوی فرە هەڵدان
کە بە بۆمبی کلاستەر تێکهەڵکێش کراوە، یان هەردوو سیستەمە سەربازییەکە بۆ ئۆکرانیا
بگوازێتەوە.
کیڤ
چەندان جار داوای لە ئەمریکا کردووە کە سیستەمی مووشەکی تاکتیکی بۆ دابین بکات بۆئەوەی
لە هێرشی پێچەوانە کە بنکە ئاسمانییەکان و تۆڕەکانی هێڵی ئاسن لە ناوچە داگیرکراوەکانی
ڕووسیا تێکبشکێنێت.