سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، رێوشوێنی توند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەگرنەبەر. دەشڵێت، "ماوەی مانەوەی کۆچبەر لە ناوەندەکانی کۆچبەری لە ١٢ مانگەوە بۆ ١٨ مانگ زیاد دەکرێت."
جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەسەر وڵاتەکەی دروستیان کردووە، رێوشوێنی توند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بە مەبەستی کۆبوونەوە و تاوتوێکردنی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بانگهێشتی
ئورسولا ڤۆردین لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپای کردوە و داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی
ئەوروپاش کرد پرسی کۆچبەری نایاسایی بکاتە یەکێک لە سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆبونەوەی
مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی یەکێتی ئەوروپا.
سەرۆک وەزیرانی
ئیتاڵیا باسی لەوەشکرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بڕیاریانداوە ماوەی دەستبەسەرکردنی
کۆچبەران پێش دیپۆرتکردنەوەیان لە ١٢ مانگەوە بۆ١٨ زیادبکەن بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بەرگری ژمارەی ناوەندەکانی مانەوەی کۆچبەران
زیاد دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەر گەیشتنە دوورگەی لامپێدوسا و
بەهۆیەوە باری نایاسایی لەو دوورگەیەدا راگەیاندرا.