سەردێڕ:

ئەمریکا ؛پشتیوانی بوژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی یەمەن و سعودییە دەکەین

AM:09:37:16/09/2023

2376 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ، میوانداری شاندێکی حوسییەکانی سعودییەی کردووە بۆ تاوتوێکردن و ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی لە یەمەن، وتیشی، ئەمریکا پشتیوانی لە بوژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی یەمەن و سعودییە دەکات لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.


ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی بوژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی یەمەن و سعوودیە دەکات لە ژێر چاودێری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی نێوانیان .

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆڵی سوڵتان نشینی عوممان بەرز دەنرخێنن و هیوادارن ببێتە هۆی بەهێزکردنی متمانە و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی ئاگربەستی هەمیشەیی لە یەمەن لە هەمان کاتدا یەمەنییەکان بتوانن داهاتوویان دیاری بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە ١٨ مانگی قۆناغی ئارامیداین لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەست لە ٢ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢، ئەمریکاش بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی گەیشتن بە قۆناغێکی نوێیە لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی.

لەیەک دوو رۆژی رابردودا محەمەد عەلی ئەلحوسی سەرۆکی گروپی حوسییەکان رایگەیاند، ئومێدمان ئەوەیە گفتوگۆیەکی سەرکەوتو لە بەرژەوەندی هەردوو گەلـەکە بکرێت.













گەلەری