سەردێڕ:

بەریتانیا بە فەرمی گروپی چەکداری ڤاگنەر دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

PM:05:58:15/09/2023

2364 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی پەرلەمانی بەریتانیا لەمڕۆوە گروپی چەکداری ڤاگنەر خرایە نێو لیستی تیرۆرەوە. دەشڵێت، " هەر ئەندامێکی ئەو گروپە دەستگیربکرێت سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت."


وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە بەپێی بڕیارێکی پەرلەمانی بەریتانیا گروپی چەکداری ڤاگنەر خرایە نێو لیستی تیرۆرەوە و هەر ئەندامێکی ئەو گروپەش دەستگیربکرێت رووبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

لە ٢٤ی ئابی ئەمساڵدا یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا گیانی لەدەستدا.

پێشتریش سوێلا برەیڤەرمان وەزیری ناوخۆ بەریتانیا رایگەیاند، گروپی چەکداری ڤاگنەر لە چەندین کردەوەی کوشتنی بێ تاوان و تاڵانیکردن و فڕاندن بەشدارییان هەبوە، بۆیە دەیانەوێت بیانخەنە لیستی تیرۆرەوە.

جگە لە گروپی چەکداری ڤاگنەر ٧٨ لایەنی دیکە لە لیستی تیرۆری بەریتانیادا بونیان هەیە.













گەلەری