PM:05:14:15/09/2023
2424 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کرملن رایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆکی کۆریای باکور بۆ روسیا، هیچ ڕێککەوتنێکیان لەسەر بابەتە سەربازییەکان یان لە هیچ بوارێکی دیکە واژۆ نەکردووە و روسیا پلانی واژۆکردنی هیچ رێککەوتنێکی سەربازی لەگەڵ کۆریای باکور نییە.
دیمێتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەسەردانەکەی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بۆ روسیا هیچ رێککەوتنێکی سەربازی تاوتوێ نەکراوە و هیچ پلانێک نییە بۆ واژوکردنی رێکەوتنی فەرمی لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کیم جۆن
ئون سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی روسیای کرد و تەنها لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی
روسیا کۆبوویەوە، پێشبینی ناکرێت هیچ پلانێک هەبێت بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سەربازی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە
رۆژی چوارشەممە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، بە شەمەندەفەرە تایبەتییەکەی
سەردانی روسیای کرد و لەگەڵ ڤلدامیر پوتین سەرۆکی روسیا کۆبوویەوە.