PM:12:02:15/09/2023
2772 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هەرێمی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری توندی دایە سوپای سودان و هێزی پاڵپشتی خێرا بۆ راگرتنی شەڕی ناوخۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان.
رۆژی هەینی، هالە گرێت وتەبێژی هەرێمی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە چەند رۆژی رابردودا لە رۆژئاوای سودان بووەتە هۆی کوژرانی ٤٠ کەس .
ئەوەشی خستەڕوو، هۆشداری دەداتە سوپای سودان و هێزی پاڵپشتی خێرا
کە دەبێت پابەندبن بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و راگرتنی
ململانێی چەکداری.
لە ١٥ـی نیسانی ئەمساڵەوە
شەڕی ناوخۆی سودان لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و هێزی پاڵپشتی خێرادا سەریهەڵداوە و
تا ئێستاش بەردەوامە.