بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٤ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بەرزترین نرخی ئەمساڵییەتی.
رۆژی هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٠ دۆلار ٩٩ سەنتە و بەراورد بە رۆژی رابردوو ١٩ سەنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ
مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە .
لە یەک دوو رۆژی رابردودا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان دوچاری کەمی
دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا لە زیادبوندان،
ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.
لەم هەفتەیەدا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش
بەرزترین ئاستی ١٠ مانگی رابردووی بوو.