لە دوای دیدارەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور و سەرۆکی روسیا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ هەر وڵاتێک کاری پێکەوەیی لەگەڵ کۆریای باکور هەبێت دەبێت چاوەڕێی سزا نێودەوڵەتییەکانیش بێت.
رۆژی چوارشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ روسیا هەر رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆریای باکوردا کردبێت رووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەبێتەوە.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای
باکور باسی لەوەکرد، سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان ئەگەر هەیە هاوکاری سەربازییان
لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێت و ئاڵوگۆری چەک بکەن.
ئەمڕۆ، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی
روسیا کۆبووەوە، تەواوی خۆی بۆ روسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا دووپات کردەوە.
وتیشی، پەیوەندییەکی سەد ساڵەی دۆستانە لەگەڵ روسیا دادەمەزرێنن و کۆریا
و روسیا هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ تا پەیوەندییە دوقۆڵیەکەیان پتەوتر بکەن.
رۆژی سێشەممە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی
روسیا و ئەمریکاش هۆشداریدا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین واژووی رێککەوتنی پێدانی
چەک بکەن و روسیا چەکی کۆرایای باکور لە دژی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.