میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای سودان دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری نیالا لە باشووری دارفور کردوە و نزیکەی ٤٠ کەس لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی چوارشەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای سودان هێرشکی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری نیالا لە باشووری دارفور کردووە.
میدیاکان لە زار ی چەند
شایەتحاڵێکەوە ئەوەیان خستووەتەڕوو، هێرشە
ئاسمانیەکە بۆ ناوچەکانی بازاڕی وێستگەی دەیین و مەلجەم و فڕۆکەخانەی شارەکە بووە و جگە لە زیانی گیانی زیانی ماددی زۆری بە
هاوڵاتیان گەیاندووە.
لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای سودان هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت چڕتر کردووەتەوە.
لە ١٥ـی نیسانی ئەمساڵەوە ململانێ سەربازییەکانی نێوان سوپای سودان و هێزی
پاڵپشتی خێرای ئەو وڵاتەدا دروست بووە و تا ئێستاش بەردەوامە و سەرۆکی هێزی
پاڵپشتی خێراش باسی لەوەکرد، دەیانەوێت کۆتایی بە ململانێکان بهێنن و لە نزیکترین
کاتدا شەڕی ناوخۆ کۆتایی دێت.