سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە چین کێڵگەیەکی بەخێوکردنی تیمساح ژێرئاو دەکەوێت

PM:06:08:12/09/2023

6536 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی روودانی لافاوێکی بەهێزەوە لە باشوری چین ٧٠ تیمساح لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی تیمساحدا بوون چوونەتە نێو شوێنی مانەوەی هاوڵاتیان و حکومەتی ئەو وڵاتەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.


رۆژی سێشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لە باشوری چین ٧٠ تیمساح لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی تیمساحدا بوون چوونەتە نێو شوێنی مانەوەی هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو تیمساحانە.

هاوکات، حکومەتی چین بەبەردەوامی لەڕێگەی میدکانییەوە هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٢ـی ئەم مانگە بە هۆی سەرڕێژ بوونی دەریاچەیەک لە ماومینگ کە دەکەوێتە باشوری پارێزگای گوانگدۆنگ لافاوێکی بەهێز دروست بوو و بەهۆیەوە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی تیمساح ژێرئاو کەوت.

لە چین بایەخێکی زۆر بە پێستی تیمساح دەدرێت و گۆشتەکەی لە پزیشکی سروشتیدا وەکو دەرمان بەکاردەهێندرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندەها کێڵگەی بەخێوکردنی تیمساح لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا بوونیان هەیە.













گەلەری