سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە دورگەکانی فلیپینی هەژاند

PM:04:47:12/09/2023

2860 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست بڵاویانکردەوە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٦ پلەی رێختەر دوورگەکانی فلیپینی هەژاند.


رۆژی سێشەممە، سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلەی رێختەر دوورگەکانی فلیپینی هەژاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەرزەکە لەقوڵایی ٣١ کیلۆمەتر لە ناوچەکەدا روویداوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرا نەکراوە.

لە ١٥ـی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر لە فلیپین روویدا و بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە وڵاتەکە لێدرا.

لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووشدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە لە پارێزگای ئیبرا ڕوویدا و بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش برینداربوون.

وڵاتی فلیپین بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە نزیک زەریای هێمن و دەکەوێتە سەر هێڵی ئاگرین بومەلەرزە تێیدا چالاکە و رۆژانە چەندان بومەلەرزە بە پلەی جیاواز لەو وڵاتە روودەدەن.













گەلەری