سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت بە شەش ملیار بەرمیل زیادیکردووە

PM:06:24:10/09/2023

2828 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوت رایگەیاند، یەدەگی نەوتی عێراق بۆ شەش ملیار بەرمیل زیادیکردووە و تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە ٤.٢٣ ملیۆن بەرمیلە و تێکڕای هەناردەکرینیش لە رۆژێکدا ٣.٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوتە.


رۆژی یەکشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەت ئامانجی ئەوەیە تیشک بخاتە سەر وەبەرهێنانی نەوت لە پارێزگاکانی رۆژئاوا و ناوەڕاست.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق ٤.٢٣ ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا و هەروەها تێکڕای هەناردەکردنی نەوت لە رۆژێکدا ٣.٣٥ ملیۆن بەرمیلە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرزکردنەوەی بوارەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا بە شێوەیەک یەدەگی نیشتیمانی نەوت بۆ شەش ملیار بەرمیل زیادی کردووە هەروەها یەدەگی غاز بە بڕی ٣٢ ملیار پێ سێجا زیادی کردووە.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ بەشداریکردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و زیادکردنی غاز و هەناردەکردنی زیادە بۆ دەرەوەی وڵات.













گەلەری