PM:03:34:10/09/2023
5328 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد کە زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی ١٧١ ملیۆن دۆلاری دیکەی بەشێوەی حەواڵەیە.
رۆژی یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی نزیکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٢٦ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.
ئەمەلەکاتێکدا پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری
خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی نزیکەی ٢٠١ ملیۆن دۆلار
و زیاتر لە ٥٤ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.
دواجار ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەبو کەبانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی
دۆلاری بڵاو کردەوەو دواتر بەهۆی پشوەکانی چلەی ئیمام حسەینەوە لەعێراق پشو
ڕاگەیەنرا.