نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان
AM:10:45:09/09/2023
2908 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە نیودلهی پایتەختی هیندستان ١٨ـهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی جی ٢٠ بەڕێوەدەچێت و تێیدا لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و ئاسایشی خۆراکەوە گفتووگۆدەکرێت.
رۆژی شەممە، نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کۆبونەوەی لوتکەی جی ٢٠ لە هندستان دەستپێکێکی نوێ دەبێت بۆ گەشەپێدانی ئابوری جیهان و هیندستان و هیواخوازن بتوانن رێگایەکی نوێ بدۆزنەوە بۆ ڕوبەروبونەوەی کێشەکانی دابینکردنی خۆراک و پاراستنی ئاسایسی خۆراک .
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی
دەتوانێت ببێتە پێگەیەکی نوێ بۆ ئابووری جیهان کە رێژەی ٪٧.٨ گەشەی ئابوری جیهان
لە هندستانەوەیە.
بڕیاربو لە ١٨ـهەمین لوتکەی
وڵاتانی جی ٢٠ لە هندستان هەریەک لە سەرۆکی
چین و سەرۆکی روسیا ئامادەبن ،بەڵام لی چانگ سەرۆکوەزیرانی چین و میخائیل میشوستین
سەرۆک وەزیرانی روسیا لە بری سەرۆکانی وڵاتەکانیان ئامادەبوون.
گروپی
جی ٢٠ گروپێکە کە حکومەت و بانکە ناوەندییەکانی ٢٠ وڵات و یەکێتی ئەوروپا
کۆدەکاتەوە و لە ساڵی ١٩٩٩ پێکهێنراوە و دیاترین ئەندامەکانی ئەمریکا و چین و
روسیا و تورکیا و سعودیەن.