دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار ٩٠ دۆلار دابەزی، ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانی نەوت یەک بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٧ دۆلار ٥١ سەنتە و بەراورد بە رۆژی هەینی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لەم هەفتەیەدا،نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوەی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش
بەرزترین ئاستی ١٢ مانگی رابردووی بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە بڕیاریدا تا سێ مانگی
داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمەکەی کەمبکاتەوە و ئەلکساندەر نۆفاک
جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیاش رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ٣٠٠ هەزار
بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەوەنەوە.
پێشتریش رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە رێککەوتوون
لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٤.