بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری شەکری تایلەند رایگەیاند، لە وەرزی دروێنەی داهاتوودا بەهۆی وشکە ساڵییەوە بەرهەمهێنانی شەکر بەڕێژەی ٠.٢٪ لە ولاتەکەدا دادەبەزێت و ئەوەش فشار لەسەر بازاڕی ئەو بەرهەمە دروستدەکات.
رۆژی هەینی، رانگیست هیانگرات بەڕێوەبەری کۆمپانیای 'تای شوگەر میلەرز' بۆ بەرهەمهێنانی شەکر لە تایلەند رایگەیاند، بەرهەمهێنانی شەکر لە وەرزی دروێنەی داهاتوودا بەهۆی وشکە ساڵییەوە بەڕێژەی ٠.٢٪ دادەبەزێت و بەوپێیەش فشار لەسەر بازاڕی جیهانی دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم هەفتەیەدا نرخی شەکر لە بازاڕەکاندا بەرزترین ئاستی
لە ماوەی ١١ ساڵی رابردوو تۆمارکردووە و بەرهەمهێنانی شەکر لەمساڵدا دەگاتە ٩ ملیۆن
تۆن و بەڕێژەی ١٨٪ کەمدەکات.
باسی لەوەشکرد، بەزری پلەکانی گەرما یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی
بەرهەمهێنانی شەکر لە وڵاتەکەدا و بەوپێیەی لەدوای بەڕازیل تایلەند دووەم گەورەترین
هەناردەکاری شەکرە لە جیهاندا کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لەو وڵاتە کاردەکاتە سەر
بازاڕی جیهانی.
هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کۆمپانیاکە، لەمساڵدا هەناردەی شەکری وڵات هەشت
ملیۆن تۆن بووە و لە ساڵی داهاتوودا بۆ شەش
ملیۆن تۆن کەم دەبێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی وڵاتەکەدا، لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی
٢٠٢٣ فرۆشی دەرەوەی وڵات بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ٢.٤٪ بەرزبووەتەوە.