سەردێڕ:

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئۆکرانیاوە لوتکەی جی ٢٠ لە هیندستان بەڕێوەدەچێت

PM:03:58:08/09/2023

2416 جار خوێندراوەتەوە

سبەی وڵاتانی گروپی جی ٢٠ لە هندستان کۆدەبنەوە بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی قەیرانی ئۆکرانیا و چارەسەرەکانی.


رۆژی هەینی، سەرکردەکانی گروپی وڵاتانی جی ٢٠ گەیشتنە شاری نیودلهی پایتەختی هندستان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی گرووپی جی ٢٠.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی لوتکەکەدا لەبارەی کاریگەرییەکانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لەسەر پێشکەوتنی گرووپی جی ٢٠ و ئاسایشی خۆراک و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا گفتوگۆ بکرێت.

پێشتریش، حکومەتی هندستان وەک رێکارێکی ئامادەکاری بۆ لوتکەکە مەیمون و سەگە بێلانەکانی وڵاتەکەی لە شەقامەکانی دلهی دوورخستەوە.

گروپی جی ٢٠ گروپێکە کە حکومەت و بانکە ناوەندییەکانی ٢٠ وڵات و یەکێتی ئەوروپا کۆدەکاتەوە و لە ساڵی ١٩٩٩ پێکهێنراوە و دیاترین ئەندامەکانی ئەمریکا و چین و روسیا و تورکیا و سعودیەن.















گەلەری