AM:11:17:08/09/2023
2552 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی خۆجێی مالی رایگەیاند، لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بەلەمێک کە هاوڵاتیانی گواستووەتەوە، ٦٤ کەس کوژراون کە ١٥ کەسیان سەربازن لە بنکەیەکی سەربازی باکوری رۆژهەڵاتی بالی.
رۆژی هەینی حکومەتی جۆجێی مالی راگەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە باکووری رۆژهەڵاتی مالی بەهۆی هێرشیێکی چەکداری بۆ سەر بەلەمێک لە نزیک بنکەیەکی سەربازی ٦٤ کەس کوژراون کە ٤٩ کەسیان هاوڵاتین و ١٥ـیان سەربازن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقەکەرەکان بە
بەلەمێک لە تێمبۆکتۆ لەسەر ڕووباری نەیجەرەوە هاتوونەتە نزیک ئەو بەلەمەی هێرشی
کراوەتەسەر و بەلەمەکە و بنکە سەربازییەکەیان کردووتە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گروپی پشتیوانی
لە ئیسلام و موسڵمانان، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ گرتووە بۆ هێرشەکان."