سەردێڕ:

سەنتەرێکی توێژینەوەی کەشوهەوای جیهانی: دانیشتوانی جیهان رووبەڕووی بەرزترین پلەی گەرما بوونەتەوە

AM:09:46:08/09/2023

2620 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری کڵایمێنت سێنتراڵ بۆ توێژینەوە لە کەشوهەوا رایگەیاند، لەدەرەنجامی گۆڕانکاری کرۆکی کەشوهەوادا ٪٩٨ دانیشتوانی جیهان دوچاری گەرمابونەتەوە لە ١٨٠ وڵاتدا و نیوەگۆی باکوری زەوی گەرمترین هاوینی بەخۆیەوە بینیوە.


رۆژی هەینی ئاندرۆ بێرشینگ جێگری سەرۆکی سەنتەری کڵایمێنت سێنتراڵ توێژینەوەیەکی سەنتەرەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، نیوەگۆی باکوری زەوی گەرمترین هاوینی بەخۆیەوە بینیوە و لە بەرزترین پلەکانی گەرمادا بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نیوەگۆی باکور گەرمترین هاوین لە مێژوودا بەخۆیەوە دەبینێت و ئەو گەرمایەش بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و مردنی چەندان کەس.

باسی لەوەشکرد، مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە کە لە مێژوودا تۆمارکراوە و پلەکانی گەرما لە مانگی ئابدا ١.٥ پلەی سەدی زیاتر بووە لە ئاستی ساڵەکانی پێشوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانی کەشوهەوای جیهان بەرەو خراپتر چووە و ئەگەر پلەکانی گەرما لەم ئاستەیاندا بمێننەوە دەبنە مەترسی.













گەلەری