PM:06:27:07/09/2023
2528 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا زیاتر لە ٦٠ ملیار دۆلاربووە و بە بڕی دوو ملیار دۆلاریش هاوکاری مرۆییان رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، قەبارەی ئەو هاوکارییە سەربازییەی لە ئەمریکاوە رەوانەی ئۆکرانیا کراوە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلارە و هاوکارییە مرۆییەکانیش دوو ملیار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت
و لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی پاڵپشتی ئۆکرانیان.
لە رۆژی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی
رانەگەینراو گەیشتە ئۆکرانیا و قؤناغێکی دیکەی هاوکاری بە بڕی یەک ملیار و ٣٠٠
ملیۆن دۆلار رەوانەی ئەو وڵاتە کرد.