سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند؛ روسیا بە پینج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردووتە سەر بەندەری ئۆدیسا کە یەکێکە لە بەندەرە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی دانەوێڵە.
رۆژی پێنجشەممە، سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند؛ شەوی رابردوو روسیا ٣٣ هێرشی بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجام داوە و ٢٥ـیان پوچەڵکراونەتەوە و فڕۆکەکان خراونەتە خوارەوە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری روسیا
رایگەیاند، ئۆکرانیا بۆردوومانی شاری مۆسکۆ و روستۆڤی کردووە.
شەوی رابردووش، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی
ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانێکی هێزی ئاسمانی روسیاوە لە شاری کۆستیانتینیڤکای
رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و لە بازاڕی شارەکەش ئاگر کەوتەوە.
لە ٢٤ـی شوناتی ساڵی رابردوو بە فەرمانی
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستیپیکرد و تا ئێستاش
بەردەوامە، دوای راگرتنی رێککەوتنی دانەوێڵەش ئۆکرانیا باسی لەوەکرد، بەبێ
روسیاش دەتوانن دانەوێڵە هەناردەی جیهان
بکەن و لەوکاتەشەوە بەدەرەکانیان بووتە ئامانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا.