سەردێڕ:

بەهۆی بۆردومانی روسیاوە ١٦ هاوڵاتی ئۆکرانی گیانیان لەدەستدا

PM:11:47:06/09/2023

3216 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانێکی هێزی ئاسمانی روسیاوە لە شاری کۆستیانتینیڤکای رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و لە بازاڕی شارەکەش ئاگر کەوتەوە.


ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزی ئاسمانی روسیا بازاڕی شاری کۆستیانتینیڤکای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای بەفرۆکەی بێفڕکەوان بۆردومان کرد بەهۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای بۆردومانی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی روسیا ئاگر لە نێو بازاڕەکە کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمە فریگوازارییەکان کۆنتڕۆڵکرا.

ئەمەش لەکاتێکدا شاری کۆستیانتینیڤکا ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دوورە و شارۆچکەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوام لەلایەن روسیاوە بۆردومان دەکرێت.













گەلەری