دادگای فەرەنسا رایگەیاند؛ ئەو داواکارییەی بۆ پێدانی مافی پەنابەری بۆ دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس پێشکەشکراوە رەتدەکرێتەوە چونکە هێشتا لە زینداندایە.
رۆژی چوارشەممە، دادگای کۆمۆنەی کرێتیلی لە فەڕەنسا داواکاری مافی پەنابەری بۆ جولیان ئاسانج دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس رەتکردەوە کە هێشتا لە زیندانی بەریتانیایە.
دادگاکە ئاماژەی بەوەکرد،
پێویستە ئاسانج ئازاد بێت تا لەلایەن فەرەنساوە مافی پەنابەری پێبدرێت بە پێچەوانەوە
تا لە زینداندا بێت داواکارییەکەی رەتدەکرێتەوە.
جولیان ئاسانج نوسەر و
چالاكوانێكی ئوسترالیە و دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویكیلیكسە بەهۆی بڵاوكردنەوەی نزیکەی
٧٠٠ هەزار بەڵگەنامەی نهێنی کە پەیوەندییان بە چالاکییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی
ئەمریکاوە هەیە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.
ئاسانج لە ساڵی ٢٠١٩وە لەلایەن
حكومەتی بەریتانیاوە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیركراوە و حكومەتی ئەمریكا چەندین
جار داوای لە بەریتانیا كردووە جولیان ئاسانج رادەستی واشنتن بكات.