سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری شەڕی ناوخۆی سودانی بڵاوکردەوە

AM:09:00:06/09/2023

2356 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ بەهۆی ململانێ چەکدارییەکانی ناوخۆی سودانەوە زیاتر لە چوار ملیۆن کەس ئاوارە بوون و نزیکەی دوو ملیۆن منداڵ لە کەسوکاریان دوورخراونەتەوە.


رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ بەهۆی ململانێی نێوان هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی سودان ئاوارەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە نزیکەی یەک ملیۆن کەسیش وەکو پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ کردووە و ٧٢.٣٪ ئەوانەی ئاوارەبوون لە بنەڕەتدا خەڵکی خەرتومن.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی دوو ملیۆن منداڵ لە ماڵەکانیان دورخراونەتەوە و لە هەر کاتژمێرێکدا بە تێکڕا زیاد لە ٧٠٠ هەزار منداڵ ئاوارە دەبن.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی سودانیش رایگەیاند؛ بە پێی ئامارەکانی یونیسێف، سەرهەڵدانی نەخۆشی و تێکچوونی تەندروستی بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی شەش هەزار و ٢٠٠ کەس لە سەرانسەری سودان.

لە ١٥ی نیسانی ئەمساڵەوە شەڕی ناوخۆ لە سودان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دروست بووە و سەرۆکی هێزی پشتیوانی خێراش رایگەیاند: بەمزوانە شەڕی ناوخۆ کۆتایی دێت.













گەلەری