سەردێڕ:

نرخی نەوت لە سەروو ٩٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:08:10:06/09/2023

4348 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٨٨ دۆلارەوە بۆ ٩٠ دۆلار بەرزبووە، ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانی نەوت یەک بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


رۆژی چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٦ دۆلار ٧٠ سەنتە و بەراورد بە رۆژی سێشەممە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

شەوی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوەی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش بەرزترین ئاستی ١٢ مانگی رابردووی بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە بڕیاریدا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمەکەی کەمبکاتەوە و ئەلکساندەر نۆفاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیاش رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەوەنەوە.

پێشتریش رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٤.













گەلەری