سەردێڕ:

ئەمریکا: کۆریای باکور باجی پڕچەککردنی روسیا دەدات

PM:09:26:05/09/2023

4292 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆریای باکور چەک بە روسیا بدات و سوپای ئەو وڵاتە پڕچەک بکات باجەکەی دەکات.


رۆژی سێشەممە، جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەکی وردی بەدەستنەگەیشتووە لەبارەی پڕچەککردنی روسیا لەلایەن کۆریای باکورەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر کۆریای باکور چەک بدات بە روسیا و ئەو وڵاتە لە دژی ئۆکرانیا بەکاریبهێنێت باجەکەی دەدات.

رۆژی سێشەممە، ئادریان واتسۆن راوێژکاری کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ، هەریەک لە ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا و کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوگۆری تەکنەلۆژیای سەربازی لەنێوان هەردوو وڵات بە نهێنی کۆبونەوە.

راشیگەیاند، کیم جۆنگ ئون داوای لە ڤلادیمیر پوتن کردووە هاوکاریان بێت لە گەشەپێدان و بەهێزکردنی تەکنەلۆژیای سەربازی وڵاتەکەی ، لەبەرامبەریشدا روسیا داوای لەسەرۆکی کۆریای باکور کردوە ژێرخانی سەربازی روسیا بە موشەکەکانیان بەهێزتربکەن .













گەلەری