سەرۆک وەزیرانی هندستان رایگەیاند: بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتووی پەرلەماندا ناوی وڵاتەکە لە دەستوردا بگۆڕێت. دەشڵێت، "ناوی وڵاتەکەمان دەگۆڕین بە بهارات."
رۆژی سێشەممە، ناریندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا کە بڕیارە لە ١٩ـی ئەیلول بەڕێوەبچێت ناوی وڵاتەکەیان لە هیندستانەوە بکەن بە بهارات کە ناوێکی کۆنی هندستانە.
هاوکات، ناریش پانساڵ نوینەری حزبی بهاراتا جاناتا لە کۆبونەوەی بیستەمی
سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەدا ئەوەی خستەڕوو ، پێویستە ناوی هندستان بگۆڕدرێت چونکە
بەریتانیا ئەو ناوەی لە وڵاتەکەیان ناوە و پێویستە ناوێکی دەستووری و مێژووی بۆخۆیان
دابنێن.
وتیشی ، گەلی هند لە ئێستادا ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن کەسە
ناکرێت لەژێر ناوێکدا فەرمانڕەوای بکرێن کە دەوڵەتێکی دیکە بۆی دانابێت.
بهارات لە دەستەواژەی بهاراتام وەرگیراوە لە زمانی سان سکریتی کە بەواتای
زەوی باکور دێت و پێشتر هیندستان ئەو ناوەی هەبووە بەهۆی بەوەی وڵاتەکە دەکەوێتە
باکوری زەریای هند و دوای داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن بەریتانیاوە ناونرا هندستان کە بە مانای ژێردەستەیی دەهات لای حکومەتی ئەوکاتەی بەریتانیا.