سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان؛ پاڵپشتی لە هەوڵەکانی ئەفریقا دەکەین بۆ دۆزینەوەی وزەی دۆستی ژینگە

PM:04:55:05/09/2023

2416 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی ئەفریقا بۆ رووبەڕووبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دووپاتکردەوە. دەشڵێت، " پێویستمان بە هاوکاری نێودەوڵەتییە."


رۆژی سێشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەکەمین لوتکەی کەشوهەوای ئەفریقا لە کینیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە پاڵپشتی ئەفریقا بکات لە رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لوتکەکە بە هاوکاری کۆمسیۆنی یەکێتی ئەفریقا رێکخراوە کە بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری شاندێکی باڵای میسرو زیاتر لە ٢٠ سەرکردە و ٣٠ هەزار نوێنەر لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکەوە لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا بەردەوام بێت.

باسی لەوەشکرد، ئامانجی لوتکەکە گرینگیدانە بە هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونە سەرەکییەکان لەڕووی زیادکردنی گواستنەوەی وزەی پاک و کەمکردنەوەی رێژەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی وزەی دۆستی ژینگە و وەبەرهێنان لە ژێرخانی گواستنەوەی گشتی لە وڵاتەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەفریقا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و زەوییەکەی رووبەڕووی وشکبوون دەبێتەوە.













گەلەری