سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێتەوە و دەست لە کارەکەی ناکێشێتەوە. دەشڵێت، " تا تەمەنم زیاتر بێت ژیرتر دەبم".
رۆژی دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکیدا بۆ سەندیکای کرێکارانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکی زۆرە لە سیاسەتدا کاردەکات و بەردەوام دەبێت بە هاوکاری لایەنگرەکای.
ئەوەشی خستەڕوو، "پێم
دەڵێن من بەتەمەنم، بەڵام نازانن هەرچەندە تەمەنم زیاتر بێت ژیرتر دەبم".
لەبارەی خۆکاندیدکردنەوەشی
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دووبارە خۆی کاندید
دەکاتەوە و لە پلانیدا نییە دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تەمەنی
٨٠ ساڵە و لە ماوەی رابردوودا چەندان جار بەهۆی هەڵسوکەوتە نامۆ و بێئاگاکانی
بووەتە باسوخواسی میدیا جیهانییەکان.