دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی نەیجەر رایگەیاند؛ ئەو وادەیەی بۆ فەرەنسایان دیاریکردبوو بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەیان کۆتایی هاتووە و سەرۆکی فەرەنساش سورە لەسەر مانەوەی فەرەنسییەکان لە نەیجەر.
رۆژی یەکشەممە، ئەو وادەیەی دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی نەیجەر بۆ فەرەنسای دیاریکردبوو بۆ جێهێشتنی وڵاتەکە کۆتایی هات و خۆپیشاندانەکان دژی مانەوەی فەرەنسا لەو وڵاتە بەردەوامە.
رۆژانە، دەیان هەزار خۆپیشاندەر لەبەردەم بنکەیەکی سەربازیی فەرەنسا لە نیامی
گرددەبنەوە و داوا دەکەن فەرەنسا وڵاتەکەیان جێبهێڵێت.
لەبەرامبەریشدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا چەند جارێک رایگەیاندووە،
سەرباز و دیپلۆماتکارە فەرەنسییەکان لە نەیجەر دەمێننەوە و جێینایەڵن.
لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحمان
چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا و داوای
رۆشتنی فەڕەنسا دەکەن لە وڵاتەکەیان.