سەرۆکی ئەنجومونی ئاسایشی روسیا رایگەیاند؛ مۆسکۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٢٨٠ هەزار کەسی بۆ ناو سوپای روسیا زیادکردووە.
رۆژی یەکشەممە، ئاژانسی هاواڵی تاس لە زاری دیمیتری مێدڤێدێڤ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بڵاوی کردەوە؛ لە مانگی یەکی سەرەتای ئەمساڵەوە بە نزیکەی ٢٨٠ هەزار کەس بە گرێبەست پەیوەندیان بە سوپای ئەو وڵاتەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها لە ماوەی مانگی ئابدا ٥٠ هەزار کەس پەیوەندیان بە
سوپای روسیاوە کردووە.
هاوکات، بەریتانیاش
رایگەیاند؛ روسیا چەکدارانی بیانی لە ئەرمینیا و کازاخستانەوە دەهێنێت بۆ بەرەکانی
سوپای وڵاتەکەی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشترکە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا هۆشداریی
دابوو لەوەی روسیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ وەرگرتنی هاوڵاتییان لە ریزەکانی
سوپا لە وڵاتانی دراوسێ بۆ جەنگی دژی ئۆکرانیا.