خۆپیشاندانەکانی نەیجەر دژی مانەوەی دبلۆماتکار و هێزە فەرەنیسەکان لە وڵاتەکە بەردەوامە و سبەینێش کۆتا وادەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی فەرەنسا وڵاتەکە جێبهێڵن.
چەند رۆژێکە، خۆپیشاندانەکانی نەیجەر بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوا لە هێزە سەربازییەکانی فەرەنسا دەکەن بە زووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن و لەگەڵیدا باڵوێز و دبلۆماتکارە فەرەنسییەکانیش بڕۆن.
لەو بارەیەوە ئەنجومەنی سەربازی نەیجەر کە سەرکردایەتی کودەتاکەی ماوەی
رابردووی کرد ئاماژەیان بەوەکرد، لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن دەست تێوەردانی
ئاشکرایە بۆ سەر کار و باری وڵاتی نەیجەر.
هاوکات، دەسەڵاتدارانی نەیجەر هێزەکانی پۆلیس و سوپایان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی
خۆپیشاندەران هێرش نەکەنە سەر بنکەی فەرەنسی کە هەزار و ٥٠٠ سەربازی فەرەنسی لەخۆدەگرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد بازوم سەرۆکی
دەستبەسەرکراو و پێداگری لەسەر مانەوەی باڵیۆزی پاریس لە نیامی پایتەختی نەیجەر دووپاتکردەوە.
لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحمان
چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا و
دەستگیریان کرد.