وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند؛ لە رۆژی رابردوو ٥٢٥ سەربازی ئۆکرانیایان کوشتووە و ٢٥ هێرشی ئاسمانیان پوچەڵکردووەتەوە و بنکەی هێزەکانیان لە دۆنێتسک بەهێزتر بووە.
رۆژی شەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند؛ رۆژی رابردوو ٥٢٥ سەربازی ئۆکرانیایان کوشتووە ٢٥ فرۆکەی بێ فڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە و سوپای ڕووسیا پێگەکانی خۆی لەسەر بەرەی دۆنێتسک بەهێزتر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشێکی
ئۆکرانیا بۆ سەر زابۆرژیا ١١٥ سەربازیان کوشتووە دوو هێرشی دیکەی ئۆکرانیا بۆ سەر
دوو شارۆچکە لە لوهانسک و دۆنتێسک پوچەڵکراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە باشووری
دۆنتیسک سوپای روسیا زیاد لە ١٠٠ سەربازی ئۆکرانیایان کوشتووە و لە شاری کراسنی لیمانیش
لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا ٦٠ سەربازی ئۆکراینی کوژران.
باسی لەوەشکرد، لەهەردوو
شاری باخموت و مارینکا سوپای ڕووسیا هەشت هێرشی ئۆکرانیای تێکشکاندووە کە لەنێویاندا
٢٥٠ سەربازی ئۆکرانی کوژراون.
لە ماوەی ڕۆژێکی ڕابردوودا،
بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستە خوارەوە، هەروەها ڕێگرییان
لە مووشەکێکی "هیمارس" کرد کە لە ئەمریکا دروستکرابوو.