AM:08:31:02/09/2023
2696 جار خوێندراوەتەوە
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند: لەگەڵ بەردەوامی هەوڵی بەرفراوانی وڵاتانی فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بۆ چۆڵکردنی نەیجەر هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامە. دەشڵێت، "هێشتا هەلی چارەسەری دبلۆماسی بۆ کودەتاکەی نەیجەر بوونی هەیە."
رۆژی هەینی، جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەوپێیەی هیچ ئاماژەیەک لە دەستێوەردانی روسیا لە کودەتاکەی نەیجەردا نییە ، وڵاتەکەی هێشتا بڕیاری چۆڵکردنی هێزە سەربازییەکانی کە بۆ رێگریکردن لە دەستێوەردانی دەرەکی لەو وڵاتەدا جێگیرکراون، نەداوە.
لای خۆیەوە حکومەتی فەرەنسا فەرمانی چۆڵکردنی هاوڵاتییەکانی
لە مالی و بورکینافاسۆ دەرکردووە کە لە ئێستادا ژمارەیان ٦٠٠ کەسە و بڕیارە بە فڕۆکەی
گواستنەوەی سەربازی بگوازرێنەوە.
هاوکات ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی لە هەوڵدایە بۆ
گواستنەوەی هاوڵاتییەکانی لە مالی و بورکینافاسۆ لەڕێگەی فڕۆکەی تایبەت کە ژمارەیان
٥٠٠ کەسە لەوانەش ٩٠ کەسیان سەربازن و بە هەمان شێوە ئەڵمانیاش هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان
کە لە ناوچەکە بڕۆن.
لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی
عەبودەلرەحمان چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا.