بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و دوو سەنتە و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە نرخەکەی یەک دۆلار و هەشت سەنت بەرزبووەتەوە.
رۆژی هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٣ دۆلار ٧٧ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی
دامەزراوەکە لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئابدا یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی بەنزیکەی
١١.٥ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
ئاڵپ ئەرسەلان وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەم نزیکانە کاروباری نۆژەنکردنەوەی
بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوت کاردەکەین.
هاوکات بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی
یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیار و ٤٦٩ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش نزیکەى
٣٠٠ ملیۆن دۆلاری زیاترە لەوەى هەرێم خۆى ئاشکراى کردوە.