سەردێڕ:

دوو فڕۆکەی عێراقی سەردەمی جەنگی یەکەمی کەنداو لە تونس دەفرۆشرێن

PM:11:22:31/08/2023

15784 جار خوێندراوەتەوە

دوو فڕۆکەی عێراقی کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر چوونەتە فڕۆکەخانەی تونس و نەگەڕاونەتەوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ فرۆشتن نمایش دەکرێن و نرخی هەریەکێکیان لە ٥٠٠ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.


رۆژنامەی "نۆرس ئەفریکا پۆست"ی مەغریبی بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی تایبەت بە عێراق لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە تونس دەفرۆشرێن و ئەو دوو فڕۆکەیە ماوەی ٣٠ ساڵە لە تونس ماونەتەوە و دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی جەنگی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١.

ئەو دوو فڕۆکەیە لە جۆری بۆینگن و سەر بە فڕۆکەخانەکانی عێراقن و دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی حکومی سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ چوونەتە فڕۆکەخانەی تونس و نەگەڕاونەتەوە.

هەردوو فڕۆکەکە لە ئێستادا بۆ فرۆشتن نمایشکراون و لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە عێراق و تونس رێککەوتنیان لەسەر کردووە، کە عێراق بڕی ٥.٢ ملیۆن دۆلار بداتە تونس بەرامبەر هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ فڕۆکەکانی ئەنجامداوە.

نرخی هەریەکە لە فڕۆکەکان لە ٥٠٠ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و بڕیاربوو لە رێکەوتی ١٨ی مانگی ئاب بفرۆشرێن بەڵام پڕۆسەکە دواخرا.













گەلەری