سەردێڕ:

گابۆن لە چالاکییەکانی یەکێتی ئەفریقا دوورخرایەوە

PM:09:42:31/08/2023

3136 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی سەلامەتی و ئاسایش لە یەکێتی ئەفریقا رایگەیاند، ئیدانەی کودەتاکەی گابۆن دەکەن و بڕیاریانداوە گابۆن لە هەموو چالاکییەکانی یەکێتی ئەفریقا دووربخەنەوە.


ئەنجوومەنی سەلامەتی و ئاسایش لە یەکێتی ئەفریقا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی کودەتا سەربازییەکەی کۆماری گابۆن و لێسەندنەوەی دەسەڵات لە عەلی کۆنگۆ دەکەن و بڕیاریانداوە بەشداریکردنی گابۆن لە چالاکییەکانی یەکێتی ئەفریقا رابگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی بانکۆلی ئەدیۆی کۆمسیاری یەکێتی ئەفریقا بۆ کاروباری سیاسی و یەلی نیامیتی سەرۆکی یەکێتی ئەفریقا بڕیاری دوورخستنەوەی گابۆن لە چالاکی رێکخراوەکە دراوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر سەرکەوتنی عەلی بۆنگۆ سەرۆک کۆماری گابۆن لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٦٤٪ی دەنگەکان، ئەفسەرانی باڵای سوپای گابۆن کودەتایەکی سەربازییان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکەدا ئەنجامدا.

لە بارەی کودەتاکەوە رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەلێت، "رووداوەکەی گابۆن هەوڵێکی سەربازییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات."













گەلەری