AM:10:43:31/08/2023
8344 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە و سەرۆک وەزیرانیش رایگەیاند؛ چەند کەسێکی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
رۆژی چوارشەممە، بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە و ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند؛ گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکومەتەکەیدا دەکات.
هاوکات، ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا باسی لەوەکرد، دەبێت چاکسازی لە پۆلیس و هێزە ناوخۆکانی بەریتانیادا
بکەن.
لە ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو پاش دەستلەکارکێشانەوەی
زۆرینەی وەزیرەکانی حکومەتەکەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا وەزیری
پێشووی دارایی بەریتانیا لە رکابەری بینی مۆردۆنت سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە سەرۆکی
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و بێن داڵاسیش بووە وەزیری بەرگری بەریتانیا.