بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٩٠ سەنتە و بەراورد بە رۆژی چوارشەممە نرخەکەی چەند سەنتێک بەرزبووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨١ دۆلار ٦٦ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
دوێنێ، دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی
ئامارەکانی دامەزراوەکە لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئابدا یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی بەنزیکەی
١١.٥ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەم نزیکانە
کاروباری نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و بە ئامانجی
زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کاردەکەین.
هاوکات بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی
یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیار و ٤٦٩ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش نزیکەى
٣٠٠ ملیۆن دۆلاری زیاترە لەوەى هەرێم خۆى ئاشکراى کردوە.